فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك گرته‌یه‌كى ڤیدیۆی بڵاو كرده‌وه ، رایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26 ى 12 ى 2019 ، له رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ریر – قه‌ندیل، تاكسییه‌ك له جۆرى نیسان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى پێچى كردووه‌ته‌وه و چووه‌ته سه‌ر رێڕه‌وى پاسێكى گه‌شتیارى، ئه‌ویش خۆى پێداكێشاوه.
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا شۆفێر و سه‌رنشینێكى تاكسییه‌كه به سه‌ختى برینداربوون.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.