له پارێزگای هه‌كاری له‌باكووری كوردستان رێگاوبانی 75 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پارێزگای هه‌كاری، به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه كه له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه كاریگه‌ر بوو، رێگاوبانی شه‌ش گوند و 14 كێڵگه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی پارێزگاكه، له‌گه‌ڵ رێگاوبانی 18 گوند و 37 كێڵگه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا، به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر سه‌ربه ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاوبانی داخراوی ئه‌و 75 ناوچه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.