ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو فراكسیۆنی سائیرون و حیكمە لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند ، كە دەست لەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رەت دەكەنەوە.
فراكسیۆنی حیكمە كە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نووسراوی سەرۆك كۆماریان رەت كردەوە بە پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوە، بە پێویستیشیان زانی بەرهەم ساڵح لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە و پارێزگاری لە دەستووری عێراق بكات.
خالید جەشعەمی ئه‌ندامی ڕه‌وتی حیكمه لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ڕایگه‌یاند، كە جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق دەكەنەوە بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ستوور و ڕێگری له ڕژانی خوێنی عێراقیه‌كان.
دووپاتیشی كردەوە، كه ئەوان وەك فراكسیۆنی حیكمە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
جێی باسە فراكسیۆنی سائیرونیش لەلای خۆیەوە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركۆماری رەت كردبووەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح راسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەت كردەوە و رایگەیاند ئاماده‌یە بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.