مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق عەلی سیستانی لە چارەسەربوونی ره‌وشی ئاڵۆزی عێراق بێ هیوا دەبێت و ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ پەیامێکی سیاسی بڵاو ناكاته‌وه.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو خۆپیشاندانەکان، دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقیان به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر برد، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە رێگای ئه‌حمه‌د سافی نوێنەری له گوتاری هه‌ینیدا، پەیامی ئاراستەی حکومەت و خۆپیشاندەران دەکرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چێت، میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی نوسینگەی عەلی سیستانی بڵاویانكردەوە، مەرجەعی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هەینی هیچ پەیامی سیاسی نابێت، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی زانراو بێت.
چاودێرانی دۆخی عێراقیش وای بۆ ده‌چن كه سیستانی هیوای بە چارەسەری دۆخی عێراق نەماوە بۆیە ئەم هەفتەیە هیچ پەیامێکی سیاسی بڵاوناكاته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.