Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 12:04

په‌یامێک له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌كى كاریگه‌ره‌
نێچیرڤان بارزانی
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ بۆنه‌ى كۆتایی هاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ یه‌ك به‌ یه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى گشتیى یه‌كێتى و ته‌واوى كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌كى كاریگه‌ره‌، به‌ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق و خزمه‌تكردنى زیاترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا بگێڕێت.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ یادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌.


نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
27/12/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.