ساڵح محه‌مه‌د عێراقی گوته‌بێژی ره‌وتی سه‌درییه‌كان رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در دوای ره‌تكرانه‌وه‌ی ناوی ئه‌و سێ كاندیانه‌ی كه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق پێشنیار كرابوون له ئێستادا پشتگیری له رای شه‌قامی ناڕازی ده‌كات.
له دوای ده‌ستپێكی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی عێراق و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ودواتر ره‌تكرانه‌وه‌ی هه‌ر سێ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لایه‌ن شه‌قامی ناڕازی، رۆژی پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بۆ یه‌كه‌مین جار به ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ خۆپێشانده‌ران راگه‌یاند.
ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاند: ساڵح محه‌مه‌د عێراقی گوته‌بێژی ته‌یاری سه‌درییه‌كان پێشووتر رایگه‌یاندبوو كه ناوی ئه‌و سێ كاندیده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیی عێراق بریتین له مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، ره‌حیم عه‌گیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و فایق شێخ عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له هه‌ڵوێستێكی نوێی و جیاواز له‌جاران له‌سه‌ر زاری موقته‌دا سه‌رد رایگه‌یاندووه: به‌و پێیه‌ی كه من هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیم له خۆپێشانده‌ران پێنه‌گه‌یشتووه، ناوی ئه‌و سێ كاندیدانه ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه به كاندیدی ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌زانم كه پشتگیریان ده‌كه‌ن. گوتیشی: برایانمان له سائیرون نابێت چ له كاتی ئیستا و چ له داهاتوودا هیچ كه‌سێك بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بخه‌نه‌روو، بگره ده‌بێت له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ببنه بڵندگۆ و ده‌نگی هاووڵاتیانی نارازی.
ئه‌م روانگه نوێیه‌ی سه‌درییه‌كان دوای ئه‌وه هات كه سه‌رۆك كۆماری عێراق دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دوێنێ پێنجشه‌ممه بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.