Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 12:04

فراکسیۆنی یەکێتی داوا له‌ لایه‌نه‌کان ده‌کات هاوکاری سەرۆک کۆمار بن

فراکسیۆنی یەکێتی راگەیەندراوێكی له‌باره‌ى نامەکەی بەرهەم صالح بڵاوكردەوە
کوردستان TV
100%


فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆمار بڵاوکردەوە و داوا دەکات بەرژەوەندی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن و هاوکاری سەرۆک کۆمار بکەن بۆ ئەوەی بڕیارێکی دروست بدات. 
 
لە راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق و گەلەکەی لە قەیرانێکی خنکێنەردا دەژین و پێویستە سیاسەتی هاوئاهەنگی لەبری گوشار بگیرێتەبەر.
 
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، ناکۆکییەکان و گوشارەکان رەوشەکەی ئاڵۆزکرد لەسەر سەرۆک کۆمار بۆ هەڵبژاردنی بەربژێرێک کە جێی متمانەی هەمووان بێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.