ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە سنووری ڕاپەڕین روویدا و لهلایهن هاووڵاتیانهوه ههستیپێكراوه.
بومەلەرزەکە کە دەنگێکی بەهێزی لەگەڵ دابوو، بەپێی زانیاری تۆمارکراو لە ئاژانسی جیهانی بوومەلەرزە و بورکان گوڕەکەی 3.2 پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێکختەر.
ئاژانسەکە بڵاویکردووهتەوە ناوەندی بوومەلەرزەکە تەنها 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزڵادزێوە دووربووە.
ئەگەرچی بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و زیانی ماددی لێنەکەوتووهتەوە، بەڵام هەستی پێکراوه بەهۆی بوونی دەنگێکی بەرز لەکاتی ڕوودانی، كه تاڕادەیەك ترسی لەناو هاووڵاتیان بڵاوکردووهتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.