سهرچاوهیهكى ئهمنى رایگهیاند" ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری سوپای عێراق بە چەك و تەقەمەنییەوە گەیشتوونەتە سنووری ناوچەی حەفتەغاری سەر بە قەزای داقووق لە سنووری پارێزگای كەركووك و هێزەكە لەو ناوچەیە جێگیر بوون.
وتیشى" هاتنی ئەو هێزە بە هۆی زۆری جموجۆڵەكانی داعشەوەیە لە سنووری كەركووك، كە شەوانە هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیە عێراقیەكان لە دەوروبەری كەركووك دەكەنە ئامانج، دواهەمین هێرشی داعشیش شەوی رابردوو بوو كاتێك بازگەیەكی ساختەیان لە رێگای نێوان كەركووك-تكریت دانابوو، دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلێك كرد، بە هۆیەوە خێزانێكی پێنج كەسی لە ناو ئۆتۆمبێلەكە كوژران.
لەوەتەی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە تا ئێستا دۆخی ناوچەكە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری كەركووك زیادی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.