شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی K1 باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ركووك، حامد عوبێدی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به دوو مووشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی K1 یان له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، كرده ئامانج.
حامد عوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا كارمه‌ندێكی ئه‌منی برینداربوو، هاوكات هیچ زیانێك به‌ر كه‌ولوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه نه‌كه‌وتووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ناحییه‌ی یایچی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كه مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كردبوو.
به گوته‌ی عوبێدی، له‌نێو ئۆتۆمێله‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند موشه‌كێكدا گیراوه.
هاوكات فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژرانی خانه‌نشینێكی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا راگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.