ده‌شێ شانشینی گیانداران به‌ڕاستی بوونه‌وه‌ری زۆر دڕنده له‌خۆ بگرێ، ئه‌مساڵیش زانایان هه‌ندێ گیاندارێكیان دۆزییه‌وه كه ره‌فتاری زۆر نامۆ و سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "لایڤ ساینس"، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك له نامۆترین چیڕۆكی گیاندارانی بڵاوكرده‌وه.
1. ئه‌و مێرووله‌ی (cannibalistic ) ره‌گه‌زی خۆی ده‌خوا
تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه ده‌ریخست، ئه‌و جۆره مێرووه‌ی له حه‌شارگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی چۆڵكراو له رۆژئاوای پۆڵه‌ندا ئابڵۆقه‌دراوه، بۆ مانه‌وه له ژیان مێرووه مردووه‌كانی ره‌گه‌زی خۆی ده‌خوات.

2. باڵنده‌كانی نه‌وڕه‌س حه‌زناكه‌ن كه‌س ته‌ماشایان بكات
له تۆژینه‌وه‌یه‌كدا كه مانگی ئابی ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه، تۆژه‌ران په‌تاته‌ی سوو‌ركراوه (چیپس)یان بۆ چه‌ند باڵنده‌یه‌كی نه‌وڕه‌س دانا و، سه‌رنجیان دا ئه‌و باڵندانه چۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو چاودێری بكرێن یان پشتگوێ بخرێن، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌وڕه‌سه‌كان كاتێك چاودێری ده‌كران زۆر به ترسه‌وه له خواردنه‌كه نزیك ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام كه پشتگوێ ده‌خران به‌رده‌وام ده‌نووكیان له كیسه‌كانی په‌تاته ده‌دا.
3. مێرووله‌ی زۆمبی
تۆژینه‌وه‌یه‌ك له مانگی ته‌مووزی رابردوو ده‌ریخست، ئه‌و مێرووله‌ی تووشی كه‌ڕووی Ophiocordyceps kimflemingiae ده‌بێت، بێ ئامانج ده‌سووڕێته‌وه و له كۆتاییدا ده‌چێته سه‌ر لقی دره‌ختێك و ده‌مرێ.
به‌گوێره‌ی تۆژه‌ران ئه‌م جۆره كه‌ڕووه مێرووه‌كه به‌جۆرێك ئاراسته ده‌كات به‌توندی گاز له رووێكی نزیك بگرێت، كه ئه‌وشیان زۆربه‌ی جار رووی سه‌ره‌وه‌ی لقی دره‌خته.

4. ورچی ئاویی Tardigrades ده‌می خۆی قووت ده‌دا
ئه‌م بوونه‌وه‌ره نیمچه مایكرۆسكۆپییه شه‌ش پێیانه ده‌شێ ده‌می خۆیان قووت بده‌ن.
ئه‌م گیانه‌وه‌ر بچووكه زۆربه‌ی جار رووبه‌ڕووی توانه‌وه و دووباره بووژانه‌وه ده‌بێته‌وه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت به‌شێك له ده‌می قووت بدات و له زگی كۆتایی پێبێت.

5. بتڵینۆس به‌رد ده‌خوات
ئه‌مساڵ زانایان گیاندارێكی سه‌یریان دۆزییه‌وه كه پێی ده‌گوترێت كرمی كه‌شتی و له بتڵینۆس ده‌چێت، زانایان تووشی سه‌رسوڕمان بوون كه بینیان ئه‌م كرمه به‌رد ده‌خوات به‌مه‌به‌ستی دروستكردتی حه‌شارگه‌ی گه‌وره‌تر بۆ خۆی.

6. ماری بایسۆن مارێكی تر قووت ده‌دا
پیاوێكی ئوسترالی تووشی سه‌ر سوڕمان هات كاتێك بینی مارێك مارێكی له‌خۆی گه‌وره‌تر قووت ده‌دات له رووداوێكدا كه مووچڕكی به له‌شدا ده‌هێنا.
7. مشكه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵنده‌ی كترس
كرتێنه‌ره‌كان زۆر جار بێچووی باڵنده ده‌ریاییه‌كان به زیندوویی ده‌خۆن، به‌ڵام تا ئه‌مساڵ كه‌س نه‌یبینیبوو، مشك هێرش بكاته سه‌ر باڵنده‌ی كترسی پێگه‌یشتوو.

باڵنده‌ی كترس ساڵانه ته‌نها یه‌ك هێلكه ده‌كات، بۆیه به له‌ده‌ستدانی هه‌ر هێلكه‌یه‌ك یان هه‌ر باڵنده‌یه‌ك زیانێكی گه‌وره‌یه له ژماره‌ی ئه‌و جۆره باڵنده‌یه ده‌كه‌وێت له سروشتدا.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.