بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانى پچر پچر له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆدا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانى سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌فر ده‌بارێت
راشیدهگهێنێت ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ش هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له‌ناوچه شاخاوییه‌كان
كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه له‌پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانى پچر پچر له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر له‌ئێواره‌دا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانى سنوری پارێزگای دهۆك به‌فر ده‌بارێت
بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ش هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له‌ناوچه شاخاوییه‌كان
له‌پارێزگای سلێمانى ئه‌مرۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانى پچر پچر له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا
بۆ سبه‌ش ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له‌ناوچه شاخاوییه‌كان
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر له‌ئێواره‌دا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانى سنوری پارێزگای سلێمانى به‌فر ده‌بارێت
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم رایدهگهێنێت ، ئه‌مرۆ له‌پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى نمه باران له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا و بۆ سبه‌ش ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت .



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.