یانه‌ی لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند، ناتانیل فیلیپسی به‌رگریكاره‌كه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ماوه‌ی خواستنی له ڕیزی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی ته‌واو ده‌بێت و جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی ڕابردوودا، فیلیپس به گرێبه‌ستێك به شێوازی خواستن په‌یوه‌ندی به شتوتگارت كرد‌و تا ئێستا له یازده یاری یانه‌كه له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردووه
ئه‌م به‌رگریكاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی ڕێدز له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌توانێت به‌شداری له یاریه‌كانی یانه‌كه بكات، فیلیپسی ته‌مه‌ن بیست‌ودوو ساڵ به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول به‌هێزتر ده‌كات كه ئێستا ئه‌م یانه‌یه به‌بێ ڕكابه‌رو به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاودوو خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را دایه‌و تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.