Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 13:28

ئیڤان ڕاکیتیچی کڕواتی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌

تایبه‌ت له‌ریزی مانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا
کوردستان TV
100%

ئیڤان ڕاكیتیچی كڕواتی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕیزی بارسا هه‌ست به‌ خۆشحاڵی و ئاسووده‌یی ده‌كات ‌و ده‌یه‌وێت له‌ تیپه‌كه‌ی بمێنێته‌وه


ڕاكیتیچ به‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتیسك نۆڤۆستی كڕواتی ڕاگه‌یاند كه‌ یاریكردنی له‌ پێكهاته‌ی بارسێلۆنا شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و و ئاره‌زوو ده‌كات هه‌ر له‌ ڕیزی یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌و ده‌ستكه‌وت و نازناوی زێتر له‌گه‌ڵیدا به‌ده‌ست بێنێت، گوتیشی، هه‌رچی له‌ توانام دابێت پێشكه‌شی ده‌كه‌م تا متمانه‌ی نێوان خۆم و یانه‌كه‌م و ڕاهێنه‌رو یاریزانان و هانده‌ران بپارێزم، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیاش، ڕاكیتیچی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ ئاشكرای كرد كه‌ بڕیاری داوه‌ له‌ دوای جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست به‌ یه‌كجاری واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بێنێت و له‌مباره‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زلاتكۆ دالیچی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات -

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.