پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی داڕمانی هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵان، 26 سەر بزنی هاووڵاتییەکی قەزای چۆمان مرداربوون
ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگادار کراینەوە کە هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵان داڕماوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەداخەوە بەهۆی داڕمانی هۆڵەکە، 26 سەر بزنی هاووڵاتی (مەلاشێخ مستەفا عەلی) لەناوچوون، کە ناوبراو ئاژەڵدارێکی سنووری قەزای چۆمانە.
بەرپرسی بنکەی بەرگری شەرستانی چۆمان هۆکاری داڕمانی هۆڵەکەی بۆ کەمتەرخەمی ئاژەڵدارەکە گەڕاندەوە و گووتی: شەوی ڕابردوو نە لافاو هاتووە، نە بارانێکی بەخوڕیش باریوە، بەڵام داڕمانی هۆڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی لە درووستکردنی هۆڵەکە و لە ئەنجامدا بەداخەوە داڕماوە.


کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.