Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 10:13

سەڵاحەدین بەھائەدین: یەکگرتوو لە پشتیوانیکردنی ریفراندۆم پەشیمان نییە

هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌به‌شداری 900 ئه‌ندام به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 10 ى به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  بە دروشمی (داهێنان و پێشەنگی)، هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر لە هۆڵی (سە‌‌‌عد عبداللە)، دەستی پێكرد 

 میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌ى هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌به‌شداری 900 ئەندام ده‌ستى پێكرد و ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تیایدا بڕیار لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرام و ستراتیژێیەتێكی نوێ دەدرێت  و ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنی ئەمینداریش ئەنجامدەدرێت.

 له‌یه‌كه‌م رۆژى به‌رێوه‌چوونى كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان  لە وتاری دەستپێكردنی ھەشتەمین كۆنگرەی حزبەكەیدا لەبارەی ریفراندۆمەوە رایگه‌یاند ،یەكگرتوو لە پشتیوانیكردنی ریفراندۆم پەشیمان نییە.

وتیشی یەكگرتوو لەهەموو كایە سیاسیەكانی عێراق بەشداربووە،بێ دەنگ نابین لە ئاست روداوەكانی عێراق و ناوچەكە، پشتگیری داخوازیەرەواكانی خۆپیشاندەرانین.

 ئه‌مینداری گشتى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند ،  لە رابردوودا یه‌كگرتوو  خۆی بەدوور گرتووە لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان و بوونەتە بەشێكیش لە چارەسەر و نزیككردنەوەی لایەنەكان.

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ڕۆژی 6-2-1994 ڕاگەیەنراوەو  تاوەكو  ئێستا حەوت كۆنگرەی بەستوەو  ئەمرۆِش هەشتەمین كۆنگرەی خۆی ده‌ستپێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت 

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.