Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 10:09

مۆڵەتی بێ مووچە بەم فەرمانبەرانه‌ نادرێت

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتى راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر مۆله‌تى بێ مووچه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌تیدا رایده‌گه‌ێنێت ،  داوا دەكەین وەزارەتەكان مۆڵەتی بێ مووچە نەدەن بەو فەرمانبەرانەی كە بوونەتە كەفیلی سوودمەندانی قەرزی بچووك.


وەزارەتی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمی كوردستان  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو داواكاریە دەكەن چونكە ئەگەر فەرمانبەری كەفیل مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرێت ناتواندرێت رێكاری گەڕانەوەی قیست و پاژەكانی قەرزەكانیان وەربگرنەوە.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان لە 2ی 12ی 2019 بە نوسراوێك داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە مۆڵەتی بێ مووچە بەو فەرمانبەرانە نەدرێت كە بوونەتە كەفیلی سودمەندانی قەرزی بچووك تا قەرزەكانیان دەدەنەوە بۆیان نیە مۆڵەتی بێ مووچە بكەن.

بەپێی رێنماییەكان فەرمانبەر بۆی هەیە لە ساڵێك تاوەكو 5 ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە بكات.

بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان گەڕانەوەی قیستی قەرزەكانی قەرزی بچووك راگیرابوون، بەڵام لە 3ی4ی 2019 قیستەكان وەردەگیرێنەوە و سودمەندانی قەرزەكە لە نێوانی ملیۆنێك تاوەكو 15 ملیۆن دیناریان قەرزەكەیان وەرگرتووە.
 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.