پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند: له كۆمه‌ڵگه‌ی كانی قرژاڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای ھه‌ولێر، پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵان هاوژینه‌كه‌ی خۆی كوشت.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، لە شارۆچکەی كانی قرژاڵەی نزیك هەولێر پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ بەناوی (ج، ر) بە دەمانچە ژنەكەی خۆی كە كوشتووه كه تەمەنی 55 ساڵانە و ناوی (ئ ا ز ع بدو ە).
سه‌باره‌ت به هۆكاری كوشتنه‌كه، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووە، ده‌مه‌قاڵیان له نێوان دروست بووه.
دەشڵێت: پیاوەکە لەلایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەشی رادەستی پۆلیس دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.