Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 08:43

بەهۆی شەپۆلی باران بارین بەشێک لەشاخی لەڕێگای سۆران سیدەکان داڕما

ھاتووچۆ ھۆشداری ده‌داته‌ شوفێران
کوردستان TV
#7
100%


لەگەڵ ئەوشەپۆلە باران وبەفر بارینەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتوتەوە  بەشێک لەشاخی  ڕێگایی سۆران سیدەکان لە پێ چەکانی سەری بەرد  داڕماوە  و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سۆرانیش لە ڕاگەێندراوێکدا راگەیاندبوو ڕێگای سەرەکی سۆران سیدەکان بەشێک لە شاخی ڕێگاکە داڕماو و ئاستەنگی بۆ شوفێران دروست کردووە، بۆیە ھۆشداری دەدەینە شوفێران ئاگاداری خۆیان بن لەکاتی ھاتووچۆ کردنینان لە ڕێگاکە .

ساڵانە بەهۆی شەپۆلی باران و بەفر بارین و داڕمانی بەشێک لەڕێگا کان گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست دەبێت و لەکاتی بەفربارین وداڕمانی ڕێگان ، تیمەکانی ڕێگاوبان سەردانی شوێنەکە دەکەن بۆ لابردنی ئاستەنگ و چارەسەرکردنی گرفی هاتوچۆ چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفرو باران بارین ناوچەشاخاویەکانی گرتوتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.