خۆپیشاندان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆ خۆپیشانده‌رێك كوژرا و چالاكوانێكیش تیرۆر كرا.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌یانی ئه‌مرۆ له هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی به‌غدا، به‌سره، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و دیوانییە و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه ده‌ستیپێكرده‌وه و به هۆی ئاڵۆزی و توندوتیژییه‌كانیش له به‌غدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌غدا یه‌كێك له چالاكوانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان له هه‌وڵێكی تیرۆر كردن رزگاری بووه و له به‌سره‌ش چالاكوانێك به ناوی ئەبو حەرب تیرۆر كرا.
شه‌وی رابردووش خۆپشانده‌رانی شاری به‌غدا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شار گردبوونه‌وه و به بۆنه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی كاندیدی هاوپه‌یمانی بینا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا.
ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ستایشی ئه‌و هه‌ڵویسته‌یان كرد كه سه‌رۆك كۆمار نواندی و دووپاتیان كرده‌وه كه سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه هیچ كاندیدێكی سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كانیان ناوێت و ته‌نیا كاندیدێكی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.