Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:21

بەرپرسانی ئەمریکا میلیشیاکانی ئێران تۆمەتبار دەکەن

شه‌وی رابردوو به‌مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی K1
کوردستان TV
#7
100%


شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌مووشه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی K1 باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.

بەرپرسانی ئەمریکا (میلیشیاکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکەن لە هێرشەکەی سەربازگەی کەی وەن) لە کەرکووک

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە 28ی کانوونی یەکەم لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دوێنێ هەینی 11 بۆ 14 مووشەک کەوتە سەر بنکەی سەربازیی "کەی وەن" لە پارێزگای کەرکووک و، بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی و، برینداربوونی چەند ئەمریکییەکی دیکە، چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمریکی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێرانیان تۆمەتبارکرد لەو هێرشە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا پێیانوایە ئێران لە پشتەوەی ئەو هێرشەیە.

رۆژنامەکە لە بەرپرسێکی باڵای "پێنتاگۆن" کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گواستەوە و رایگەیاند، "دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشەکە سەکۆیەکی تەقاندنی مووشەک لەنزیک ئەو بنکەیە دۆزرایەوە و، 11 بۆ 14 مووشەکی تەقاندبوو.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌مووشه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی K1 باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركووك، حامد عوبێدی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به‌ دوو مووشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی K1 یان له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، كرده‌ ئامانج.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.