سەلاحەدین بەهائەدین بۆ چوار ساڵی دیکە بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كرا، سەلاحەدین بەهائەدین بۆ چوار ساڵی دیکە بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە.
لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەندامانی کۆنگرە دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی ئەو حزبە خستە نێو سندووقی دەنگدان و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، سەلاحەدین بەهائەدین بۆ چوار ساڵی دیکە بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.