نێچيرڤان بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و داهاتووى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان خواست.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ى شه‌ممه 28/12/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پیرۆزباییى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌یان خواست.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به كار و خه‌بات و ڕۆڵى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيان و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌پێناو ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستايشى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزيان و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.