كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس له‌میانی به‌شداریكردنی له چالاكیه‌كانی چوارده‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی له شاری دوبه‌ی ئیمارات سیمینارێكی به‌ناونیشانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان له‌سه‌ر شێوازی كریستیانۆ پێشكه‌شكرد
ئه‌م ئه‌ستێره پۆرتوگالیه رایگه‌یاند، تا توانای جه‌سته‌یی له‌بار بێت، له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای وازهێنانیشی له یاریكردن ئاره‌زوو ده‌كات ڕوو بكاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو له هۆلیود ببێته ئه‌كته‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌كان، كریستیانۆ گوتیشی، ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و ڕاستیه‌كانی ژیان ببێته‌وه، پێلێی به‌ڕازیلی به سه‌رچاوه‌ی شانازی ژیانی خۆمی داده‌نێم، هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ك ئه‌و ڕیكۆردی پێوانه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم، به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش له ده‌ستكه‌وته تاكه كه‌سیه‌كان سه‌ختتره، سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی له ساڵی نوێ
كریستیانۆ ئاشكرای كرد كه له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا هه‌موو ساڵێكی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به باشی خۆی بۆ ئاماده‌كردووه، هیواشی خواست بارودۆخی ژیانی له ساڵی دووهه‌زاروبیست به هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی دیكه باش و پڕ ده‌ستكه‌وت و به‌ڵكو باشتریش بێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.