ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29 ى 12 ى 2019 ، رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیر كردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێكى راگه‌یاند
گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند ، كه 3 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ع. م. م) 31 ساڵ، (ت. ف. ر) 37 ساڵ و (ع. و. س) 36 ساڵ، له مانگی 11ی ئه‌مساڵ، له 15 ماڵی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیاجیای هه‌ولێر، بڕی 30 هه‌زار دۆلار و 350 میسقاڵ زێر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان دزیوه.
راشیگه‌یاند كه هه‌ر 3 تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له پۆلیس ته‌واو بووه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ بڕیاری كۆتایی.
رائید هۆگر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشیگه‌یاند كه له مانگی 12ی ئه‌مساڵ، 4 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، له كاتی ده‌ستگیركردنیشیان مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستال و هیرۆیینیان پێبووه و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیان پێبووه.
هه‌روه‌ها وتیشى ، تۆمه‌تباران (د. ر. م) 20 ساڵ، (ر. ر. م) 28 ساڵ، (گ. ر. ع) 19 ساڵ و (هـ. ا. ا) 38 ساڵ، بازرگانییان به‌و ماددانه كردووه، دوای ده‌ستگیركردنیشیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له پۆلیس ته‌واو بووه كه به گوێره‌ی مادده‌ی 14ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
گوته‌بێژی پۆلیس، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (گ. س. ن)و كه كه‌سێكی بیانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، بڕی 210 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی هێناوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پاره ساخته‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
رائید هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه لەماوەی ئەم ساڵەدا، (6411) کەیسی یاسایی لە گشت بنکەکانی پۆلیس و نوسینگەکانی نەهێشتنی تاوان، تۆمار کراون. لەبەرامبەردا، (6212) تۆمەتبار لە گشت کەیسەکان، دەستگیر کراون.
راشیگه‌یاند ، لە کۆی گشتی کەیسەکان، (5398) کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان یەکلایی کراوەتەوە ورەوانەی دادگاکان کراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، لە کۆی گشتی تۆمەتباران، (96) تۆمەتبار بڕیاری کۆتای‌یان لە دادگا بۆ دەرچووە.
سەبارەت بە بەندکراوان وتی ، تەنها (718) تۆمەتبار تاوەکو ئێستا کەیسەکانیان لەژێر لێکۆڵینەودا ماوە.
لهكۆتادا رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند كه بەشێوەی رێژەیی، (78٪) ی کەیسەکان کۆتای‌یان پێهاتووە، تەنها (13٪) کەیسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.