شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه برینداربوونی ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌ربازی عێراقی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قوناغی هه‌شته‌می ئیراده‌ی نه‌سر رایگه‌یاند.
شانه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه ده‌ڵێت: هێزه‌كانمان له میانه‌ی قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی نه‌سر به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان و له‌ومیانه‌شدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، توانیوایانه چوار مۆڵگه‌ی تیرۆریستان بدۆزنه‌وه و دوو تونێلیشیان ته‌قاندۆته‌وه‌و پێنج خۆكوژی داعش یان كوشتووه.
هه‌رله راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی داروبهردوویی سه‌ر تونێله‌كه، داعشێك خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و له ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌ربازی فه‌وجی دووی سه‌ر به لیوای 91 برینداربوون.
راگه‌ینراوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه تا ئێستا هێزه‌كانیان گه‌مارۆی ئه‌و ناوچه‌یان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاوای وادی سه‌رسار له نزیك گوندی سرت له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.