بڕیارە سبەی دووشهممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 27 ئەنجام بدات و کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە دوو پرس.
بەپێی ئەو بهرنامهی کارەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای ئیداریی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019 دەدرێت و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 تەواودەکرێت.
ئهمهش خراوهتهڕوو له دانشتنهكهدا داوادەکرێت تەمەنی خانەنشینی هەندێک چین و توێژ هەڵاوێردنیان بۆ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.