هاوپەیمانیی بینا سێ کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید دەکات، کە دوو کەسیان پلەداری سەربازیی بوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) فازڵ جابر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانى بینا رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان ناوى سێ كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات كه بریتین له هه‌ریه‌ك له (عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى و تۆفیق یاسرى).
له به‌رامبه‌ریشدا ریاز مه‌سعودى، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانى سائیرون ههنگاوهكهى ئه‌و هاوپهیمانیهى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ به هه‌ڵوێستێكى باش و ئه‌رێنى ناوبرد.
محەمەد تۆفیق عەلاوی پەرلەمانتار و وەزیری پێشوتری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ هاوپەیمانی بینا بە فەرمی ئەو دوو کەسی دیکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کردوە، بەڵام ئامادەنین ئەو بەرپرسیارێتییە وەربگرن ئەگەر رەزامەندی خۆپیشاندەرانی لەسەرنەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.