كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان بارەگاكانی میلیشیای حزبوڵای عیراقی لە شاری قائیم بۆردومانكرد.
به‌پێ ئه‌و زانیارییانه كه بڵاوكراوته‌وه ژمارەیەك فڕۆكەی بێ فڕۆكه‌وان، باره‌گایه‌كی سەرەكی حەشدی شەعبی لە قائیم سه‌ر به پارێزگای ئەنبار بۆردوومانکرد، لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداریش، ژمارەیەك ئامبوڵانس بەرەو شوێنی بۆردوومانەكە رۆیشتوون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو بریندار هه‌ن، هه‌ندێ له برینداره‌كان برینه‌كانیان زۆر سه‌خته.
سوپای ئەمریكا سەرجەم بنكە سەربازییەكانی خۆی لەعێراق خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دێت دوێنی شه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته عێراق بنكه سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.