Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 10:29

ئەمریکا لەسەر بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بۆردومانکردنی ئەو بنکانە لە وەڵامی بۆردومانکردنی بنکەی (K1)ی ئەمەریکی دێت
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار بۆردومانكرا دوای بۆردومانه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا راگه‌یاند.

دوای بڵاوبوونەوەی هێرش بۆ سەر بنکەکانی حیزبوڵڵای عێراق، ئەمەریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکانی سەر بارەگای حیزبوڵای عێراقی لە ئەستۆگرت و رایگه‌یاند: پێنج بارەگای ئەو گروپە چەکدارە لە عێراق و سوریا بۆردومان کراون.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا پێنج بارەگای (کەتائیبی حیزبوڵا).

پنتاگۆن دەڵێت: بۆردومانکردنی ئەو بنکانە لە وەڵامی بۆردومانکردنی بنکەی (K1)ی ئەمەریکی دێت لە کەرکووک.

له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانیش لە نێو بنکەکاندا کۆگای چەک هەبووەو هەروەها لەم بنکانەوە پلانی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمان لە عێراق داڕێژراوە.

شەوی 27/28ی ئه‌م مانگه‌، بنكەی ئاسمانی (كەی وەن) لەكەركووك كە بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكاو سوپای عیراقی لێیە، مووشەك بارانكراو بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوو ژمارەیەك سەربازی عیراقی بریندار بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.