له ئه‌نجامی بۆردوومانی باره‌گاكانی حزبوڵای عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه.
له شارۆچكه‌ی قائیمی سه‌ر به پارێزگاری ئه‌نبار باره‌گای گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومان كرا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش به‌رپرسیارێتی خۆی له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا له ئه‌ستۆگرت.
ئه‌مشه‌و پێنج باره‌گای حزبوڵای عیراقی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه بۆردوومان كران.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه له ئه‌نجامی بۆدروومانه‌كه‌دا حاجی عه‌لی فه‌رمانده‌ی فه‌وج له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراقی كوژراوه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له بۆردوومانه‌كه‌دا سێ چه‌كداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ده‌یانی تری برینداربوون.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا باره‌گای لیواكانی 45 و 46 و چه‌ندین یه‌كه‌ی حزبوڵای عیراقی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.