ئەو هاوڵاتییەی لە 10 رۆژی رابردوو لەناو بینای شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، كهمێك پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەك نزیك له دڵشاد راگەیاند: بەداخەوە ئەمشەو دڵشاد، ئەو هاووڵاتیەی لەناو بینای شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لەدەستدا.
19-12-2019 دڵشاد ساڵح، لەبەردەم شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دوای چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی رانیە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سلێمانی، دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، هێناویانەتەوە بۆ ماڵەوە و دواتر بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.