به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دوكان شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد .
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له به‌شی پۆلیسی دوكان تۆمار كرد كه‌وا دزییان لێكراوه ، به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و دوای چاودێری كردنێكی ورد له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دوكانه‌وه توانرا باندێكی شه‌ش كه‌سی ده‌ستگیربكرێن كه یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه له‌شاری سلێمانی و به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار ده‌ستگیركراوه‌و دوو تۆمه‌تباریشیان له قه‌زای كۆیه‌و به هاوكاری پۆلیسی سنوره‌كه ده‌ستگیركراو و تۆمه‌تباره‌كانی تریش له قه‌زای دوكان ده‌ستگیركران .
جێی ئاماژه‌یه تۆمه‌تباران هه‌ستاون بهدزیكردن له ماڵان و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌و چه‌ند بڕهرێكدا .
له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.