به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جه‌واد كازم ڕه‌بیعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی عه‌مه‌لیاتی جه‌زیره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار و بنكه‌كانی هه‌ردوو لیوای چل و پێنج و چل و شه‌شی حه‌شد كه‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ر سنووری نێوانی سووریا و عێراقن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و برینداربوون. شیلوی باسه به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و بۆردومانانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا بیست و پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و په‌نجاو یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.