به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جه‌واد كازم ڕه‌بیعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی عه‌مه‌لیاتی جه‌زیره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار و بنكه‌كانی هه‌ردوو لیوای 45 و 46ی حه‌شد كه‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ر سنووری نێوانی سووریا و عێراقن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و برینداربوون.
شیاوی باسه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و بۆردومانانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 51ی دیكه‌ش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.