بەحرێن پاڵپشتی هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی کەتائب حزبوڵای عیراقی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی لە هێرشەکان کرد و رایگەیاند: هێرشەکان وەڵامێکن بۆ کارە تیرۆرستییەکانی کەتائب.
بەحرێن ستایشی رۆڵی ستراتیجی ئەمریکای لە ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی گروپەکانی هاوشێوە کرد و بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی مەنامەی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەربڕی.
ئەمەش دوای ئەوەی، واشنتن هۆکاری هێرشەکانی سەر بارەگاکانی کەتائیب حزبوڵای بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا لە عیراق گەڕاندەوە.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا پێنج بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراقی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له‌ناو عیراق و سووریا كرده ئامانج. سێ بنكه‌یان له ناو خاكی عیراقدا بوون له پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان و به بنكه‌ی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ناو ده‌برێن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه حزبوڵای عیراق خۆی رایگه‌یاندووه، 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له 50 چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.