بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و سێ ته‌وه‌ری جیا له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه گونجێندراون.
به‌پێ ئه‌و به‌رنامه كاره‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دانیشتنتی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدرالی ده‌كرێت كه چوار مادده له‌خۆ ده‌گرێت و له لایه‌ن لێژنه‌ی دارایییه‌وه ئاماده‌كراوه .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ته‌وه‌ری دووه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو، كه ئه‌ویش سێ مادده له خۆ ده‌گرێت و له لایه‌ن لێژنه‌ی دارایییه‌و ئاماده‌كراوه.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری سێیه‌می دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی بابه‌تی گشتی كه وه‌ك ماوه 15 خوله‌كی بۆ دیاری كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.