ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردووی زایینی و به هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نێوان حیزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران نزیكه‌ی 50 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و یان بریندار بوون.
به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی هه‌نگاو، له ئه‌نجامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونانه‌دا 22 ئه‌ندامی سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و ئه‌ندامی به‌سیجی ئێران كوژراون و له به‌رانبه‌ردا 11گریلا، 2 پێشمه‌رگه و 2 ئه‌ندامی نهێنی حدك گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها دو گریلای پژاك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به دیل گیراون و 2 ئه‌ندامی ڕێكخستنی نهێنی حیزبی دێموكراتی كوردستان (حدك) گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاترین تێكهه‌ڵچوون له پارێزگای ئورمیه تۆمار كراوه كه له كۆی ئه‌و 33 تێكهه‌ڵچوونه 17 حاڵه‌تی له پارێزگای سنه ڕووی داوه. له پارێزگای سنه 14 حاڵه‌ت و له‌پارێزگای كرماشانی 2 حاڵه‌تی تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه.
هه‌نگاو به‌م شێوه‌یه تێكهه‌ڵچوونه‌كانی جیاكردووه‌ته‌وه
له كۆی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونانه پژاك و پ ك ك هرپرسیارێتی 12 تێكهه‌ڵچوونیان به ئه‌ستۆ گرتووه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و گرووپه‌كانی نزیك له‌و حیزبه (پێشمه‌رگه‌ی شار و ههڵۆكانی زاگرۆس) 2 تێكهه‌ڵچوون و حیزبی دێموكراتی كوردستان (حدك) گرووپی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات نزیك له‌و حیزبه دوو تێكهه‌ڵچوونیان ئه‌نجام داوه.
هیچ حیزب و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی 15 تێكهه‌ڵچوونی دیكه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. به‌ڵام به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی هه‌نگاو ئه‌و 15 تێكهه‌ڵچوونه كه هه‌مووی له ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن پژاك و حدكا ئه‌نجام دراون.
هه‌روه‌ها دوای كوژرانی 3 ئه‌ندامی سپای پاسداران له پیرانشار گرووپێكی نزیك له حدك به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام دواتر هه‌نگاو هێندێك به‌ڵگه‌ی به ده‌ست هێنا كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن گرووپێكی نزیك له حدكا ئه‌نجام دراوه.
قوربانیانی لایه‌نه سیاسیه‌كان
به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی هه‌نگاو، له ئه‌نجامی ئه‌و 33 تێكهه‌ڵچوونه‌دا 11 گریلای پژاك و پ ك ك، 2 پێشمه‌رگه‌ی حدك 2 ئه‌ندامی نهێنی ئه‌و حیزبه گیانیان له ده‌ست داوه و 2 گریلای پژاك به دیل گیراون.
له ساڵی ڕابردوودا 31 لاوی ڕۆژهه‌ڵاتی له باكوور، ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان گیانیان له ده‌ست داوه
به پشتبه‌ستن به ئاماری هه‌نگاو، له ماوه‌ی ساڵی 2019 دا، 31 گه‌ریلای خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و حیزبه‌كانی نزیك له‌و حیزبه، له باكوور، باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان له ده‌ست داوه.
تۆپباران و هێرشی ئاسمانی
له ماوه‌ی ساڵی 2019دا هێزه‌كانی سوپای پاسداران 10 جار به‌رزاییه‌كانی كوردستانیان تۆپباران كرد و جاریكیش به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بنكه‌كانی حیزبه‌كانی ئۆپۆزێسیۆنی حكوومه‌تیان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج.
له ئه‌نجامی ئه‌و تۆپبارانانه كچێكی مێرمنداڵ گیانی له ده‌ست دا و 4 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی باشووری كوردستان و 4 پێشمه‌رگه بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.