هونهرمهند ئاسۆ عومهر سواره بههۆی نهخۆشیهوه كۆچى دوایی كرد
ئەمڕۆ دووشهممه 30 ى 12 ى 2019 ، ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە لە تەمەنی 54 ساڵیدا بە نەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەسوکاری ئاسۆ باسی دەکەن، ناوبراو لەماڵەوە بە کتوپڕی باری تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ کۆچی دوایی کردووە.
گومانی لێ دەکەن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردبێت.
هونەرمەند ئاسۆ عومەر هونەرمەندێکی سینەماکاری شاری سلێمانی بوو کە لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا رۆڵی بینیوە و یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ.
ناوبراو زیاتر لە سی ساڵ لە بواری هونەری کاری کردووە، هەروەها وەکو پێشکەشکار ژمارەیەک بەرنامەی پێشکەشکردووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.