Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:21

له‌ ماوه‌ی مانگێکدا 22 کۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌کانی کوردستان کوژراون

به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران
کوردستان TV
#7
100%

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی مانگی دێسامبردا لانیكه‌م 22 كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ سنووره‌كانی كوردستان كوژراون و یان بریندار بوون.

به‌پشتبه‌ستن به‌ ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ ماوه‌ی مانگی دێسامبری 2019 دا، لانیكه‌م 22 كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی  كوردستان كوژراون و بریندار كراون كه‌ زیاتر له‌ 73٪ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌و ماووه‌یه‌دا 8 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و ژ4 كۆڵبه‌ریش بریندار بوون. 3 كه‌س له‌و كۆڵبه‌رانه‌ ته‌مه‌نیان ژێر 18 ساڵ بووه‌.

شێوه‌ی قوربانی بوونی كۆڵبه‌ران

ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ : 16 حاڵه‌ت (6 كوژراو و 10 بریندار) كه‌ ده‌كاته‌ 73٪ ی كۆی حاڵه‌ته‌كان.

ڕووداوی سروشتی: 5 حاڵه‌ت (2 كوژراو و 3 بریندار ) كه‌ ده‌كاته‌ 27٪ ی كۆی حاڵه‌ته‌كان.

ته‌قینه‌وه‌ی مین: 1 حاڵه‌ت (1بریندار) كه‌ ده‌كاته‌ ی كۆی حاڵه‌ته‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.