Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 06:15

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ که‌رکوک روویدا

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30 ى 12 ى 2019 ،  تەقینەوەیەك لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك روویدا و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی كرایە ئامانج.

په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایده‌گه‌ێنێت ،  تەقینەوەكەی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی دەنگی بووە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی گەیاندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌  بۆمبەكە لەكاتی تێپەڕبوونی هێزە ئەمنییەكان لە نزیك پردی غەرناتە لەناوەڕاستی شاری كەركوك تەقیوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكە گەیشتووە.

 ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ركوك  له‌كاتێكدایه‌  ماوەی چەند رۆژێکە داعش جموجوڵەکانی لە سنوری پارێزگای کەرکوک زیادکردووە و  چه‌كداره‌كانى  داعش به‌چه‌ندین چاڵاكی سه‌ربازییان په‌لاماری هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌ده‌ن 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.