عەمید روکن سامان تاڵەبانی به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سوپای عێراق له‌سه‌ر پشكى كورد پۆستى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزی ئاڵتونیی عێراق وه‌رده‌گرێـت
عەمید روکن سامان تاڵەبانی رایگه‌یاند كه دوای نزیکەی یەک مانگی دیکە، بە فەرمی وەک فەرماندەی هێزی ئاڵتونیی عێراق دەست بەکار دەبێت.
پێشتر فازیل بەرواری فەرماندەی ھێزی ئاڵتونیی عێراقی بوو، بەڵام لە ساڵی 2018 بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد.
ھێزی ئاڵتونیی عێراقی لە چوارچێوەی دەزگای دژەتیرۆری عێراقە و رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە شکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و راھێنراوترین و پرچەکترین ھێزی ئەو وڵاتەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.