Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:12

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان

بە هاوكاریی ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا پلانی ئەمنیی بۆ سه‌ری ساڵی نوێی 2020 راگه‌یاند.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: لە 24ی ئەم مانگەوە، بە هاوكاریی ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ بۆنەكانی سەری ساڵ و جەژنی كریسمس داڕشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی گوتیشی: پلانە ئەمنییەكە، كە هەولێر و دەوروبەری خراونەتە بەرنامەوە، تا 5ی 1ی 2020 درێژە دەكێشێت، ناوبراو جەختیشی كردەوە "پۆلیس و ئاسایش، هەموو هەوڵێك بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان دەدەن و ڕێگا لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی دەگرن.

هاوكات لای خۆشیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی"هاوئاهەنگییەكی تەواو لە نێوان هێزە ئەمنییەكاندا كراوە و هێزە تەناهییەكانی هەولێر، هەموو پێكەوە لە ئامادەباشیدان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرجەم شوێنە گشتییەكان و ئەو جێگایانەیش، كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەدرێت، هێزە تەناهییەكان بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی ده‌كرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.