نوێنهری تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق رایگەیاند، ئەوان پێشبینی دەکەن و ئاواتخوازن عێراق لە ساڵی2020دا پێشکەوتنێکی بهرچاو له عێراق بێتهكایهوه، چونكه گهلی عێراق بەهایەکی زۆریان بەخشوە.
جینین بلاسخارت، نوێنهری تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق لە پەیامێکدا کە نوسینگەی یونامی بڵاویکردوەتەوە، رایگەیاندووە، ئەوان لە چەند مانگی رابردوودا بینیویانە کە عێراقییەکان لە پێناوی بیستنی دەنگیان بههایهكی زۆریان بەخشی و سەلماندیان کە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە هەنگاو بەرەو پێش دەنێن، لەو پێناوەشدا هیوای ژیانێکی باشتر بۆ عێراقییەکان لە ساڵی 2020دا دەخوازن.
پلاسخارت باسی لەوەشکردوە، هەروەک لە بەرنامەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا پەیوەیست بە هیوا و ئاواتەکانی گەنجاندا ئاماژە بەوەکراوە، پێویسته گهلی عێراق بەردەوام بن لە دەربڕینی بۆچونەکانیان و گوێ بەو بەربەستانە نەدەن کە دێتە بهردهمیان، چونکە جیهانیش پێویستی بەوەیە.
پێشوتریش نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان یونامی لە عێراق بڵاویکردەوە، ئەوان مەترسی خۆیان لە بەردەوامی توندوتیژییەکان و خوێنرشتن لە عێراق و هەوڵی بێدەنگردنی گەلی عێراق رادەگەیەنن و ناکرێت پەیامەکانی خەڵک بە شێوەیەکی نەگونجاو و هەڵە وەڵام بدرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.