فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له کەرکووک پردێ گوتی، داعش ڕۆژ به ڕۆژ له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاد ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و ڕێگری نه‌كرێت، ده‌بنه مه‌ترسیی جددی، چونكه ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌یان له زیادبووندایه.
نووری حه‌مه عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له کەرکووک پردێ رایگه‌یاند ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزەکانی عێراق ده‌یانه‌وێت بیکەن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆن له ناوچه كوردستانییه‌كان بەڕێوە ببەن، سوودی نابێت، چونكه به‌و جۆره بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن كاریگه‌ریی نابێت و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه داعش له‌به‌ر چاوی هێزەکانی عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین.
نووری حه‌مه عه‌لی گوتیشی: نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق وای كردووه كه داعش ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندا بێت و زیاتر مه‌ترسی بنێتەوە، چونكه له هه‌ندێك شوێن وای لێ هاتووه ژماره‌یان گه‌لێك زۆره، له سنووری کەرکووک تا ده‌گاته مووسڵ و دیاله به‌ئاشكرا جموجووڵیان هه‌یه.
حه‌مه عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری جددی و به‌په‌له‌ی بۆ نه‌كرێت، ژماره‌یان به جۆرێك زیاد ده‌بێت و شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك و په‌لاماری گه‌وره بده‌ن و هێرش بكه‌ن و وه‌كو پێشوو ناوچه‌کە داگیر بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسیدارن نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.