Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:09

ئه‌مه‌ریکا گرته‌ی ڤیدیۆی بۆردومانکردنی باره‌گاکانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوکرده‌وه‌

سێ بنكه‌یان له‌ ناو عیراق بوون، دوو بنكه‌ی دیكه‌ش له‌ناو سوور
کوردستان TV
100%


ماڵپه‌ری (روسیا الیوم) چركه‌ ساتی گرته‌ی ڤیدیۆی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه‌.

سوپای ئه‌مه‌ریكا گرته‌ی ڤیدیۆی چركه‌ساتی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نزیك شارۆچكه‌ی قائیم له‌ سه‌ر سنووری عێراق و سووریا بڵاوكرده‌وه‌.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا پێنج بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراقی و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانیان له‌ناو عیراق و سووریا كرده‌ ئامانج. سێ بنكه‌یان له‌ ناو خاكی عیراقدا بوون له‌ پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان و به‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ناو ده‌برێن.

پێشتر حەشدی شەعبی رایگەیاند کە هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف 15وە بووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.