كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن: له‌نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و ئاگاداری هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌بن ئه‌گه‌ر وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی گوتیان هیچ گومانێكیان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ڕۆیته‌رزی گوتووه " پێم وایه ئه‌وان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
كاربه‌ده‌ستێكی سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی : نیگه‌رانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ببنه هۆی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی به ڕۆژنامه‌نووسانیان گوت واشنتن دانی به‌خۆیدا گرتووه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه‌كانی ئێران و ئه‌و گروپ و كۆمه‌ڵانه‌ی كه تاران پشتیوانیان لێده‌كات، به‌ڵام ڕوونمان كرده‌وه كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی ئێران ببینه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا " پێویسته له‌سه‌ر ئێران و كه‌تائیب حیزبوڵڵا چیتر هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان."
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن : هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانیان چی ده‌كه‌ن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر كه‌تائیب حیزبوڵڵا وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق كه تیایدا به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا.
له‌لای خۆیه‌وه كه‌تائیب حیزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان له عێراق و سوریا.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.