به‌گوێره‌ی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى پارێزگاكانى هه‌رێم و یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه كهھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، كه لێكردنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل و به‌ستنى تابلۆى ساخته، ڕێگەخۆشکەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەکان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.