Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:09

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هه‌رێمی کوردستان لە بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان هۆشداری ده‌دات

خۆتان لە کڕینی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ بەدووربگرن
کوردستان TV
100%



له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆلی جۆری ده‌رمانى هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان  لە بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ 

 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  لە کڕینی بەرهەمێک بە ناوی Adios دووربکەونەوە کە وەها بانگەشەی بۆ دەکرێت سروشتییە و لە ماوەی مانگێکدا 10 بۆ 15 کیلۆ کێش دادەبەزێنێت، مئەو بەرهەمانەی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ریکلامیان بۆ دەکرێت، بەدڵنیایی دەرمانی مەترسیدار و قەدەغەکراویان تێدایە، بۆ مەبەستی خێرا دابەزاندنی کێشی لەش، وەک (سیبوتڕامین، فینۆڵفتالین، دایئەتیلپڕۆپیۆن، دایمەتیل ئەمیل ئەمین و فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین).

 

 کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  بوونی ماددەی فینۆڵفتالین لەو دەرمانانەدا، کە دەبێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و لە ساڵی 1997 ەوە قەدەغەکراوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت، وەک (باسچی، ئه‌یبی سلیم، ئه‌دیۆس).

 

لە کۆتایدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات  رایده‌گه‌یچنێت ،  خۆتان لە کڕینی دەرمانی ساختە و قاچاخ و بێ ستیکەر بەدووربگرن، بەهیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ڕیکلام و بانگەشەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەندێک بەرهەمی بەناو سروشتی، بەڵکو لە دەرمانخانە تەنها ئەو دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییانە بکڕن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی لەسەرە.

1

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.