Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 12:02

موقته‌دا سه‌در: ئاماده‌م هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌ربکه‌م

ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون، ئه‌وا پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ ده‌ركردنیان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌تایبی حزبوڵڵای ناو حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند "ئاماده‌م بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ رێگه‌ یاسایی و سیاسییه‌كان له‌ عێراق.

سه‌در له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌و رایگه‌یاند، ئه‌و رێگه‌ به‌ كێشمه‌كێشی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نادات له‌سه‌ر خاكی عێراق.

راشیگه‌یاند "ئاماده‌م سه‌ربازه‌ داگیركه‌ره‌كانی ئه‌مریكا به‌ رێگه‌ی یاسایی و سیاسی له‌ عێراق ده‌ربكه‌م."

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌در بانگهێشتێكی ئاراسته‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان كرد و رایگه‌یاند "ریزه‌كانتان بكه‌نه‌ یه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌ نزیكترین كاتدا. ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون، ئه‌وا پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ ده‌ركردنیان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.